کوردپرێس- ئەمڕۆ پێنجشەممە تینا كایدانۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاندوە " ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ گفتوگۆ كردنه له‌باره‌ی ئه‌و مشتومڕانه‌ی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ھاتوونه‌ته ئاراوه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عیراق".
تینا كایدانۆ ئاماژەی بەوەش داوە "سه‌ردانی وه‌فدەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ماوه‌ی 6 رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی توركیا و عێراق كۆده‌بێته‌وه".
هاوکات هەر ئەمڕۆ ئه‌ندرۆ كروفت رێكخه‌ری ھێزی ئاسمانیی ھاوپه‌یمانان له عیراق، ڕایگەیاندوە "ئه‌مریكا ھیچ ھهماھهنگیێك و ھاوكارییێكی ھێزی ئاسمانیی توركیا له كایه‌ی ئاسمانیی عێراقدا ناكات، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ھێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری خاكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات"
Your Comment