قوباد تاڵەبانی: هەنگاوی یەكەم دەستی پێكردووە و بەردەوام دەبین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەتی كردەوە لەبەردەم داواكاریی خۆپیشاندەران "بێباك بین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس قوباد تاڵەبانی لەمیانی پەیامێك رایگەیاند، كە ئەوان بێباك نین ‌و هەنگاوی یەكەمیان دەست پێكردووە و هەنگاوی دووەمیش بەرێوەیە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیێك لەو بارەوە بدات.

قسەكانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دوای ئەوە هات رۆژی چوار شەممە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر فشاری خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردوو دەستكاری سیستەمی پاشەكەوتی مووچەی دەستكاری كرد، كە چەند ساڵێكە پەیڕەوی دەكات.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاند، كە هەنگاوێكی باشیان بڕیوە لە دەستكاری كردنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە و ئەوەش پەیوەندی بە باش بوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بووە.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 12914

Your Comment

You are replying to: .
captcha