وتەبێژی پارتی: ھەندێك لایەن لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان نین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەندێك لایەنی سیاسی دژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان بوون لە مانگی نیسانی ئەمساڵ. ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لە داھاتوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دیاردەکات.

کوردپرێس- مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند: "پارتی لەگەڵ ئەوەبوو مانگی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هەندێك لایەن دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بوون".

ناوبراو گوتیشی: "بۆ دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەنێوان بەشێك لەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشدا: "لەماوەی داهاتوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریدەکات".

پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیازی ئەوەی كردبوو كە پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ھەڵبژاردنەكانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام دوای چەندین كۆبوونەوە، لایەنەكانی دیكە قایل نەبوون بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانیان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ

News Code 12913

Your Comment

You are replying to: .
captcha