بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند كە چەکدارەکانی پەکەکە سەرئێشەی زۆریان بۆ ھاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە، چوونکە لە ناوچەی پێنجوێن و ھانانەوە، باج و سەرانە لە ھاووڵاتیان وەردەگرن.
بەشارەتی لەو بارەیەوە بە باسنیووز-ی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە پێشتر چەکدارەکانی پەكەكە لە پارێزگای ھەڵەبجە ھەبوون، بەڵام ماوەیێکی زۆرە ھێزەکانیان بەشێوەیێکی فروانتر بڵاوەیان کردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزێکی سەر بە پەکەکە لە گوندی ھانانەوە سەر بە ناوچەی ھەورامان بڵاوەیان پێکراوە".
گوتیشی بەداخەوە تا ئێستە پەکەکە جێگەی خەباتی خۆیان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە سەرئێشەیێکی زۆریان بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دروست کردووە.
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی ئاماژەی بەوەش دا كە چەکدارەکانی پەکەکە لە ھەر شوێنێکدا پێگەیان ھەبێت، باج و سەرانە لە هاووڵاتیانی کۆڵبەری سنوورەکان وەردەگرن، بێگومان ئەو چەکدارانەی پەکەکە لە ناوچەکانی ھاورامان و پێنجوێن، باج و سەرانە لە ھاووڵاتیانی کۆڵبەری سنورەکان وەردەگرن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment