کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 11-3-2021، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له زاری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باكوور و رۆژھه‌ڵاتی سوریا، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هه‌سه‌ده ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ھاوكاری دارایی بۆ پرۆژه‌ی تایبه‌ت به فراوانكردنی گرتوخانه‌كان، نابێته چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ پرسی ده‌ستگیركراوه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش و پێویسته زیندانییه‌كان به زووترین كات دادگایی بكرێن.
راشیانگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باكوور و رۆژھه‌ڵاتی سووریا داوای له ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه، له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆسێی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و پرسه.
Your Comment