ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکات

بەشی تورکیا- ئۆمێد یاڵچین ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێکەوتی 30ی مارچی 2018 بۆ دانووستاندن لە بارەی منبج سەردانی ئەمریکا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش لەسەر کار دوور خستنەوەی ڕێکس تەیلەرسن وەزیری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەڵپەساردنی دیدارەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاتی دیداری بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەی ڕاگەیاند.

بڕیار وایە ئۆمێد یاڵچین ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێکەوتی 30ی مارچی 2018 بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە بارەی منبج لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیدار بکات.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12891

Your Comment

You are replying to: .
captcha