بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: ڕاپۆرتەکان باس لە درێژەی هەوڵەکانی تورکیا دەکەن بۆ هەناردنی کەرەستەی سەربازی کە ئەوەش پیشاندەری دەستدرێژیی تورکیایە دژی عێراق.
ئارێز عەبدوڵڵا جەختی کردەوە بەرپرسارێتیی پاراستنی خاکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵیە و داوای لە پەرلەمان کرد یاسایێک بۆ ڕێگری کردن لە دەستێوەردانی بیانی لە خاکی عێراق پەسەند بکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment