کوردپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی لایەنی ئێرانی، بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی ئازاری ٢٠٢١، بۆ ماوەی هەفتەیێک درێژ كرایەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، تا هەفتەیێكی دیكە رێگە بە سەردانی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
Your Comment