بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیارانی نێوان هەرێم و ئێران بۆ ماوەی یەک هەفتە درێژ کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، لایەنی ئێرانی ئاگاداریان كردوونەتەوە كە بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئەو وڵاتە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیێک درێژ دەكرێتەوە .

کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی لایەنی ئێرانی، بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی ئازاری ٢٠٢١، بۆ ماوەی هەفتەیێک درێژ كرایەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، تا هەفتەیێكی دیكە رێگە بە سەردانی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

News Code 1289

Your Comment

You are replying to: .
captcha