گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ بەرەکانی شەڕ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە دەکەت ئەگەر بەرپرسانی عێراقی هەمبەر دۆخی ئەمنیی وڵات کەمتەرخەم بن هێزەکانی خۆی جارێکی دیکە بۆ بەرەکانی شەڕ دەنێرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی، سەرۆکی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی کرد کە دووبارە هێزەکانی بۆ بەرەکانی شەڕ دەنێرێتەوە لە ئەگەری بێ هەڵویستیی بەرپرسانی عێراقی هەمبەر دۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە و داواشی کرد حەشدی شەعبی دووبارە چالاک ببێتەوە.

خەزعەلی لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕی تایبەتی خۆیدا لە توویتەر بڵاوی کردەوە نووسیی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە پیشاندەری کەمتەرخەمیی بەرپرسانە ئەوەش بە هۆی سەرقاڵ بوونیان بە پرسی هەڵبژاردنەکانەوەیە.

سەرۆکی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق زیادی کرد چالاک بوونەوەی دووبارەی حەشدی شەعبی و دیکەی دەمودەزگا ئەمنییەکان و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاو بۆ پاکسازی کردنی هەموو ناوچە ئازادکراوەکان پێویستە، ئەگەر بەرپرسانی عێراقی کەمتەرخەم بن هێزەکانمان بۆ شەڕ ئامادە دەکەین.

سەرچاوە: سکای پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12873

Your Comment

You are replying to: .
captcha