بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی، سەرۆکی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی کرد کە دووبارە هێزەکانی بۆ بەرەکانی شەڕ دەنێرێتەوە لە ئەگەری بێ هەڵویستیی بەرپرسانی عێراقی هەمبەر دۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتە و داواشی کرد حەشدی شەعبی دووبارە چالاک ببێتەوە.
خەزعەلی لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕی تایبەتی خۆیدا لە توویتەر بڵاوی کردەوە نووسیی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە پیشاندەری کەمتەرخەمیی بەرپرسانە ئەوەش بە هۆی سەرقاڵ بوونیان بە پرسی هەڵبژاردنەکانەوەیە.
سەرۆکی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق زیادی کرد چالاک بوونەوەی دووبارەی حەشدی شەعبی و دیکەی دەمودەزگا ئەمنییەکان و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاو بۆ پاکسازی کردنی هەموو ناوچە ئازادکراوەکان پێویستە، ئەگەر بەرپرسانی عێراقی کەمتەرخەم بن هێزەکانمان بۆ شەڕ ئامادە دەکەین.
سەرچاوە: سکای پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment