به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ وه‌رگرتنی داهاتی نه‌وت خه‌رج ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ بێ مه‌رجی وه‌رگرتنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم 317 ملیار دینار بودجه‌ مانگانه ‌ده‌دات به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وادەی ناردنی قۆناغێكی دیكەی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت، ئەندامێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای‌دەگەیێنێت: ئەو 317 ملیارەی بەغدا رەوانەی هەرێمی كردوووە مانگانە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ خەرج كردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق رەوانەی هەرێم دەكرێت.

زانا ڕۆستایی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان ئەو 317 ملیار دینارەی عێراق رەوانەی هەرێمی كردوووە، بەشی فەرمانبەرانی هەرێمە لە بودجەی گشتیی عێراق و مانگانە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ وادەی خەرج كردنی مووچە فەرمانبەرانی عێراق، ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

زانا ڕۆستایی سەبارەت بەوەی لە بەرامبەر چیدا ئەو پارەیە دەدرێت بە حكوومەتی هەرێم، وتی: "ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەست بكردایە، عێراق بە ئەندازەی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی ڕۆژانە پارەی ڕەوانەی هەرێم دەكرد، بۆیە عێراق تەنیا 317 ملیار رەوانەی هەرێم دەكات و چاوپۆشی لە هەناردە كردنی 250 هەزار بەرمیلەكەی هەرێم دەكات".

وتیشی: "عێراق ئەو پارەی بەو شێوەیە ناردوووە كە هەرێم خۆی بە داهاتەكانی ناوخۆ و نەوت مووچەی فەرمانبەران تەواو بكات و دابەشی بكات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12860

Your Comment

You are replying to: .
captcha