بهپێی ههواڵی کوردپرێس، وادەی ناردنی قۆناغێكی دیكەی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت، ئەندامێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت: ئەو 317 ملیارەی بەغدا رەوانەی هەرێمی كردوووە مانگانە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ خەرج كردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق رەوانەی هەرێم دەكرێت.
زانا ڕۆستایی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان ئەو 317 ملیار دینارەی عێراق رەوانەی هەرێمی كردوووە، بەشی فەرمانبەرانی هەرێمە لە بودجەی گشتیی عێراق و مانگانە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ وادەی خەرج كردنی مووچە فەرمانبەرانی عێراق، ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت".
زانا ڕۆستایی سەبارەت بەوەی لە بەرامبەر چیدا ئەو پارەیە دەدرێت بە حكوومەتی هەرێم، وتی: "ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەست بكردایە، عێراق بە ئەندازەی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی ڕۆژانە پارەی ڕەوانەی هەرێم دەكرد، بۆیە عێراق تەنیا 317 ملیار رەوانەی هەرێم دەكات و چاوپۆشی لە هەناردە كردنی 250 هەزار بەرمیلەكەی هەرێم دەكات".
وتیشی: "عێراق ئەو پارەی بەو شێوەیە ناردوووە كە هەرێم خۆی بە داهاتەكانی ناوخۆ و نەوت مووچەی فەرمانبەران تەواو بكات و دابەشی بكات".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment