به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه/ 5ی خاکه‌لێوه له شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه له پارێزگای ترابزۆن، ده‌ستپێکردنی هێرش بۆ شه‌نگالی ڕاگه‌یاند.
له کاردانه‌وه به‌و لێدوانانه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ده‌ستبه‌جێ له به‌یاننامه‌یێکدا هاتنی هه‌ر جۆره هێزێکی بیانی له‌وان سوپای تورکیا بۆ ناوچه‌ی ئێزدی نشینی ئه‌و وڵاته‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی: "دۆخی ئه‌منیی پارێزگای سنووریی نه‌ینه‌وا، شاری ئێزدی نشینی شه‌نگال و ناوچه‌ی سنووریی ئه‌وه له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه عێراقییه‌کاندایه و هاتنی هێزه بیانییه‌کان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ڕاست نییه."
هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته، غیاس سوورچی له به‌رپرسانی پارتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌و پارته، وتی: ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه/ 5ی خاکه‌لێوه حکوومەتى عێراق لیوایێکى بە چەکى قورسەوە ڕەوانەى قەزاى شه‌نگال کردوووه و له‌وێدا جێگیر بوون.
ناوبراو له جێگیربوونی ئه‌و هێزانه له سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا هه‌واڵی دا و وتی: جێگیربوونی هێزه‌کانی سوپای عێراق له شه‌نگال پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که له ناوچه‌که ئه‌نجام دراوه. هێزه‌کانی ئه‌و حیزبه له 3ی ئووتی 2014ه‌وه له ناوچه‌که جێگیر بوون و ڕێگریان ده‌کرد له جووڵه‌ی تیرۆریستان له سنووره‌کانی دوو وڵات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانی ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی سوپای عێراق به‌رپرسیاریێتی به‌ره‌ڤانی و پاسه‌وانی له سنووره‌کانیان له ئه‌ستۆدایه و ڕێگری ده‌که‌ن له هه‌ر جۆره جووڵه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌که.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment