کوردپرێس- بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە فوئاد مەعسووم یاسای كۆمپانیای نەوتی عێراقی واژۆ كردووە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری كردووە، بۆ بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی.
یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق لەماوەی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند كرا، كە بەپێی سایاكە، كۆمپانیایێكی نیشتمانی دروست دەكرێت و دەسەڵاتی تەواوی بەسەر بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق دەبێت.
ئەگەر یاساكە جێبەجێ بكرێت، ئەوە ئەو دەسەڵاتە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەسێنێتەوە، كە خۆی راستەوخۆ نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكات و دەیفرۆشێت و داهاتەكەشی بۆ هەولێر دەگەڕێتەوە.
هەروەها لەیاساكە باس لەوە كراوە، كە دەبێت كۆمپانیاكە گەشە بە فراوان كردنی كێڵگە نەوتی و گازییەكانی عێراق بدات و ئەوەش لە پێناوی زیاد كردنی بەرهەمی نەوتی لە هەموو ناوچەكانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment