بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی پارێزگای جێناکۆکی کەرکووک لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕایانگەیاندووە پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کێشە ئەمنییەکانی ئەو شارە ڕووی لە کەمی کردووە و ئێستا هەندێک لەم دۆخە ناڕازین و دەیانهەوێ دۆخەکە بۆ پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر بگەڕێننەوە و ئاسایشی شارەکە بکەوێتەوە دەستی هێزە نافیدراڵەکان.
ئەو نوێنەرانە لە بەیاننامەکەیاندا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو بابەتە دەربڕیوە و داواشیان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە مۆڵەت بەو کارە نەدات چوونکە دەبێتە هۆکاری شێوانەوەی دۆخی ئەمنی و سیاسی لە کەرکووک و ئەگەر بریارێکی لەو چەشنە بدرێت ئەوا هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن لە ڕێگای یاساوە ڕێگریی لێبکەن.
سەرچاوە: بغداد الیوم
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment