بەپێی هەواڵی کوردپرێس حاکم زاملی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پارلەمانی عێراق پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی ئەلغەدپرێس جاختی لەسەر ئەوە کردەوە لە ئێستادا وڵاتەکەی دژ بە هەموو دەستێوەردانێکی بیانی لە خاکی عێراقە و هۆشداریشی دا بەردەوام بوونی پێشێلکارییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق کاردانەوەی دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی دژەتیرۆر و حشدی شەحبیی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئێستا هێزەکانی عێراق ئەزموونێکی باشیان لە بەرگریی وڵات هەیە و عکوومەتی تورکیا نەبێ بەبێ مۆڵەتی عکوومەتی ناوەندیی عێراق سنووری ئەم وڵاتە ببەزێنێت.
ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق دەرەنجامی کەمتەرخەمیی هەندێک لە کوردەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق و ڕێگەدان بە تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراق و لەوان باشیکە وتیشی: لە ئێستادا عێراق لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکاندا هیچی لەمبارەوە هیچی دەست نەکەوتووە و ئەمەش بەو واتایە دێت جیا لە وەڵامی سەربازی هیچ ڕێگایێکی بۆ وەڵام دانەوەی دەستێوەردانی بیانی نییە.
Your Comment