بەغدا ناچارە لە ڕێگای سەربازییەوە وەڵامی تورکیا بداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە پارلەمانی عێراق دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە پاشهاتی کەمتەرخەمیی کوردەکان لە کۆنترۆڵی سنوورەکانی عێراق دەزانێت و جەختیش لەوە دەکاتەوە عێراق ناچارە لە ڕێگای سەربازییەوە وەڵامی عێراق بداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حاکم زاملی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پارلەمانی عێراق پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی ئەلغەدپرێس جاختی لەسەر ئەوە کردەوە لە ئێستادا وڵاتەکەی دژ بە هەموو دەستێوەردانێکی بیانی لە خاکی عێراقە و هۆشداریشی دا بەردەوام بوونی پێشێلکارییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق کاردانەوەی دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی دژەتیرۆر و حشدی شەحبیی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد ئێستا هێزەکانی عێراق ئەزموونێکی باشیان لە بەرگریی وڵات هەیە و عکوومەتی تورکیا نەبێ بەبێ مۆڵەتی عکوومەتی ناوەندیی عێراق سنووری ئەم وڵاتە ببەزێنێت.

ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق دەرەنجامی کەمتەرخەمیی هەندێک لە کوردەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق و ڕێگەدان بە تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە باکووری عێراق و لەوان باشیکە وتیشی: لە ئێستادا عێراق لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکاندا هیچی لەمبارەوە هیچی دەست نەکەوتووە و ئەمەش بەو واتایە دێت جیا لە وەڵامی سەربازی هیچ ڕێگایێکی بۆ وەڵام دانەوەی دەستێوەردانی بیانی نییە.

News Code 12821

Your Comment

You are replying to: .
captcha