تۆمەتەکانی تورکیا لە یەکێتی مەترسیدارن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تورکیا تۆمەتی ئەنقەرە لەو حزبە بۆ هاوکاری لەگەڵ پەکەکە مە زۆر مەترسیدار وەسف دەکات و داوا لە پارتەکەی دەکات پێوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرووز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی تورکیا لە ڕێگای نامەیێکەوە هۆشداری داوەتە کۆسرەت ڕەسووڵ جێگرییەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و هێرۆ برایم ئەحمەد و دیکەی سەرکردەکانی ئەو پارتە کە ئەو تۆمەتانە لەلایەن تورکیاوە دەخرێنە پاڵ یەکێتی بۆهاوکاری کردن لەگەڵ پەکەکە بۆ هەڕیمی کوردستان و خودی یەکێتیش زۆر مەترسیدارن و وەک دەرەنجامی وتەی نابەرپرسانەی هەندێک لە سەرکردە و کاربەدەستی یەکێتیی نیشتمانی وەسفی دەکات.

گەڵاڵەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەڕای ئەوەی یەکێتی وتەبێژی فەرمیی هەیە ژمارەیێک لە سەرکردە و کادێرانی حیزب بەبێ ڕەچاو کردنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی باس لە ناردنی هێز بۆ عەفرین دەکەن بەبێ ئەوەی بیبەنە ئەرزی واقعیشەوە و بەم قسانە بەرژەوەندیی یەکێتی و کورد دەخەنە مەترسییەوە ئەمەش لە حاڵێکدایە تەنانەت مام جەلالیش بۆخۆی قەت باسی ناردنی هێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە سوپای وڵاتێکی دیکەی نەکردووە.

ناوبراو داوای لە سەرکردایەتی پارتەکەی کرد لەپێناو بەرژەوەندیی حیزب و گەلی کوردستان پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران و تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی عێراقیش ئاسایی بکەنەوە.

شیاوی ئاماژەیە گەڵاڵی پێشتر بەهۆی دەستگیریی چەند ئەندامێکی میتی تورکیا لە سلێمانی لەلایەن پەکەکەوە لە تورکیا دەرکرا.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12810

Your Comment

You are replying to: .
captcha