بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی سەرلەبەیانیی ئەوڕۆ شەممە دواهەم هەڵمەتی حکوومەتی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی چەندین هاووڵاتیی ئێرانی کۆمپانیایێکی بەشی خزمەتگوزاریی ئەندازیاری و تەکنۆلۆژیای ئیدانە کرد و وتی ئەم هەوڵەی ئەمریکا نایاسایی، هاندەر و بێپاساوە و نیشانەیێکی ڕوون و ئاشکرایە لە دوژمنایەتیی زاتیی کاربەدەستانی ئەمریکی لەگەڵ گەلی ئێران.
ڕۆژی ڕابردوو حکوومەتی ئەمریکا ڕێکخراوەیێک و چەندین هاووڵاتیی ئێرانیی خستۆتە ڕیزی گەمارۆی ئابوورییەوە ئەوەش بە پاساوی ئەوەی هێرشی سایبێرییان کردۆتە سەر زانستگاکانی ئەمریکا.
بە گوێرەی ئیدیعاکانی ئەمریکا کۆمپانیای "مەبنا" سەر بە سوپای پاسدارانە و کاری دزینی داتای نهێنی و تاکەکەسی و سەرچاوە ئابوورییەکان بووە بۆ بەکارهێنانیان لە بەرژەوەندیی دارایی کۆمپانیاکە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment