بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلحەیات لەمبارەوە باسی لەوەش کرد:پیرۆزبایی کردنی نەورۆز بە زمانی کوردی لەلایەن عەبادییەوە لەوەتەی عێراق دامەزراوە بێوێنەیە و لەلایەن خەڵکی کوردستانیشەوە پێشوازییێکی گەرمی لێوە کراوە.
ئەو ڕۆژنامەیە دەنووسێت ئەگەر چی عەبادی بە هەندێ وشەی ناهەماهەنگ جێژنی نەورۆزی بە زمانی کوردی پیرۆزبایی کرد بەڵام کەوتە بەر ستایشی خەڵکی کوردستانەوە و ئەمەش وەکوو هەوڵێکی بێوێنە لە مێژووی عێراقدا هەژمار دەکرێت.
ئەلحەیات جەختیشی لەوە کردەوە ئامانجی عەبادی لەم کارە باشتر کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment