بە مەبەستی باشتر کردنەوەی پێوەندییەکان، حەیدەر عەبادی بە کوردی نەورۆز پیرۆزبایی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەن ئاماژەی کرد: سەرۆک‌وەزیرانی عێراق یەکەم بەرپرسی وڵاتانی عەرەبییە لە سەرەتای دامەزرانی عێراقەوە کە نەورۆز بە زمانی کوردەکان پیرۆزبایی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلحەیات لەمبارەوە باسی لەوەش کرد:پیرۆزبایی کردنی نەورۆز بە زمانی کوردی لەلایەن عەبادییەوە لەوەتەی عێراق دامەزراوە بێوێنەیە و لەلایەن خەڵکی کوردستانیشەوە پێشوازییێکی گەرمی لێوە کراوە.

ئەو ڕۆژنامەیە دەنووسێت ئەگەر چی عەبادی بە هەندێ وشەی ناهەماهەنگ جێژنی نەورۆزی بە زمانی کوردی پیرۆزبایی کرد بەڵام کەوتە بەر ستایشی خەڵکی کوردستانەوە و ئەمەش وەکوو هەوڵێکی بێوێنە لە مێژووی عێراقدا هەژمار دەکرێت.

ئەلحەیات جەختیشی لەوە کردەوە ئامانجی عەبادی لەم کارە باشتر کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12787

Your Comment

You are replying to: .
captcha