بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا کەریم شوکور بەرپرسی لقی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێک بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی باسی لەوە کردووە تێکڕای ئەو ناوچانەی داقۆق و خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین کە پێشتر لە بندەستی پێشمەرگە بوون ئێستا داعشیان تێدایە و هێزەکانی عێراق ناتوانن ئاسایشی دابین بکەن.
هەروەها دەریشی بڕیوە ژمارەیێکی زۆر لە پاشماوەکانی داعش لە باشووری ناوچەی تەغار تا پردی زەڕگە و لە باشووری داقۆقەوە تا ڕۆژئاوای خورماتوو لەگەڵ ئاڵا سپییەکان کە ئەندامی داعشن هەر هاتوچۆیانە و ئازادانە خەریکی کردەوەی تیرۆریستین.
باسی لەوەش کردووە ژمارەی هێزە عێراقییەکان لە سەلاحەدین و دیالە کەمە و بۆیەش چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەریان و لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو هێرشانە ژمارەیێک کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment