جموجووڵی دووبارەی داعش لە سەلاحەدین و دیالە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاربەدەستێکی یەکێتیی نیشتمانی باسی لەوە کردووە داعش چالاکییەکانی خۆی لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە دەست پێکردۆتەوە و هێرشی کردووە سەر حەشدی شەعبی و دیکەی هێزەکانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا کەریم شوکور بەرپرسی لقی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێک بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی باسی لەوە کردووە تێکڕای ئەو ناوچانەی داقۆق و خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین کە پێشتر لە بندەستی پێشمەرگە بوون ئێستا داعشیان تێدایە و هێزەکانی عێراق ناتوانن ئاسایشی دابین بکەن.

هەروەها دەریشی بڕیوە ژمارەیێکی زۆر لە پاشماوەکانی داعش لە باشووری ناوچەی تەغار تا پردی زەڕگە و لە باشووری داقۆقەوە تا ڕۆژئاوای خورماتوو لەگەڵ ئاڵا سپییەکان کە ئەندامی داعشن هەر هاتوچۆیانە و ئازادانە خەریکی کردەوەی تیرۆریستین.

باسی لەوەش کردووە ژمارەی هێزە عێراقییەکان لە سەلاحەدین و دیالە کەمە و بۆیەش چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەریان و لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو هێرشانە ژمارەیێک کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12780

Your Comment

You are replying to: .
captcha