کوردپرێس- بەپێی راگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستان، له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وێڕای گه‌یاندنی سوپاسگوزاریی په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان بۆ گه‌ل و حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا، باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی کوردستان و فه‌ره‌نسـا کراوە.
سه‌رکه‌وتنی کوردستان به‌سه‌ر شه‌ڕی داعش، ره‌وشی ئاواره‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان بوون. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی ئایندهی عێراق و پێشێلکارییه ده‌ستورییه‌کان و کێشە مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌کان ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی دیداره‌که بوو.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "دانووستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه ناشه‌رعییه‌کانی عێراق له‌سه‌ر کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا باس کراوە".
رۆژی 19ی ئەم مانگە له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سێناتی فەڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک سیناتۆر و سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه و سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ره‌نسا و کوردستان له ئه‌نجومه‌نی سێنات کۆ بووەوە.
شاندێکی په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن و لیژنه‌یێکی په‌رله‌مان، به سه‌ردانێك له دەرەوەی وڵاتن.
Your Comment