شاندەکەی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فەرەنسا کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند رۆژێک پێش ئێستا شاندێکی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە بەریتانیا و چه‌ند دیدار و کۆبوونه‌وه‌یێکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا و له‌ چوارچێوه‌ی ئەو دیدارانەدا شاندەکە له ‌په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسـا و وه‌زارەتی ده‌روه‌ی ئه‌و وڵاته‌ دوو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمیسـیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و شاندێکی وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی فه‌ره‌نسا ئەنجام دا.

کوردپرێس- بەپێی راگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستان، له ‌هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وێڕای گه‌یاندنی سوپاسگوزاریی په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان بۆ گه‌ل و حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا، باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی کوردستان و فه‌ره‌نسـا کراوە.

سه‌رکه‌وتنی کوردستان به‌سه‌ر شه‌ڕی داعش، ره‌وشی ئاواره‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان بوون. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی عێراق و پێشێلکارییه‌ ده‌ستورییه‌کان و کێشە‌ مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌کان ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی دیداره‌که ‌بوو.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "دانووستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌ ناشه‌رعییه‌کانی عێراق له‌سه‌ر کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا باس کراوە".

رۆژی 19ی ئەم مانگە له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سێناتی فەڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک سیناتۆر و سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ره‌نسا و کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی سێنات کۆ بووەوە.

شاندێکی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن و لیژنه‌یێکی په‌رله‌مان، به‌ سه‌ردانێك له‌ دەرەوەی وڵاتن.

News Code 12766

Your Comment

You are replying to: .
captcha