ڕوونکردنەوەی حکوومەتی هەرێم لەبارەی پوولی پۆستەی چاپکراو بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئه‌وه‌ى كه‌ توركیا داواى له‌ حكوومه‌تى هه‌رێم كرد كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان پێ بده‌ن سه‌باره‌ت به‌ دانانى نه‌خشه‌ىێکی كوردستان له‌ پولێكى پۆسته‌دا کە بەشێک لە خاکی کوردستانی تورکیا و ناوچەکەشی دەگرتەوە، وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ پێشنیار بووه ‌و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

کوردپرێس:

جووتیار عادل وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێم كۆمه‌ڵێك وێنه‌ بۆ پولى پۆسته‌ پێشنیار كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ تا ئێستا پێشنیاره‌ و نه‌بووه‌ته‌ بڕیار.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم وتیشى، له‌كاتى هه‌ر بڕیارێكدا حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ستوورى عێراق و سه‌روه‌ریی ووڵاتان له‌ به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ تا ئێستا پێشنیارى هونه‌رمه‌ندێك بووه ‌و هیچ مه‌به‌ستێكى له‌پشته‌وه‌ نه‌بووه‌.

له‌كاتى هاتنى پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمى كوردستان چه‌ند وێنه‌یێكى پولى پۆسته‌ بڵاو كرایه‌وه‌، یه‌كێكیان وێنه‌یێكى پاپا بوو كه‌ نه‌خشه‌ىێکی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوە بوو کە بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و ناوچە کوردنشینەکانی ناوچەکەی تێدا بوو ئه‌مه‌ش توركیاى نیگه‌ران كرد و ئه‌مرۆ به‌فه‌رمى داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان له ‌هه‌رێم كرد.

News Code 1275

Your Comment

You are replying to: .
captcha