پەیامی سەرۆک کۆمار بە بۆنەی ساڵی 1397

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی کە لە دواهەمین ڕۆژی ساڵی 1396دا سەردانی کرماشانی کرد لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کرماشان بەشداریی کرد و پاش دەستپێکی ساڵی نوێی هەتاوی ، پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەش کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێیس خاڵە سەرەکییەکانی پەیامی سەرۆک کۆمار بە شێوازی خوارۆیە:

ساڵی 96 ساڵی سەرکەوتنی میللەتی ئێران لە بوارە جیاوازەکان بوو.

ساڵی نوێ ساڵی پشتگیری کردن لە بەرهەمی ئێرانیی و پشتگیری کردن لە ڕەخساندنی هەلی کارە.

ساڵی 1397 پێچەوانەی ویستی دوژمنان و نەیاران ساڵی سەرکەوتنی میللەتی ئێرانە.

دوو داخوازیم لە میللەتی ئێران هەیە یەکیان ئەوەیە کە داوا دەکەم لە هەموو سەرمایەدانەران و کرێکاران و ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن و لە ناوخۆی وڵاتن بۆ ئابووری وڵات تێبکۆشن.

داخوازیی دووهەمی من لە لاوانە ئەوەش ئەوەیە کە عیزەتی ئیسلام و سەربەرزی ئێران و ئاسایشی میللەت لە بەرچاو بگرن.

دەوڵەت بەڵێن ئەدات لە ساڵی داهاتوودا هیوا و ئۆمید لە نێو کۆمەڵگادا جێگیر بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12744

Your Comment

You are replying to: .
captcha