بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو له میانی كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری قوبرسی باكوور، قودره‌ت ئۆزهرسای وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێک سه‌باره‌ت به روون كردنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له وڵاتان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وێرانكارییێكی جددی له عه‌فرین رووی نه‌داوه، هاوشێوه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، ره‌ققه و مووسڵ بۆردومان كردن نه‌بووه و ئۆپه‌راسیۆنێک به وریایی و وردیی به‌ڕێوه‌براوه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد به مه‌به‌ستی زیان نەگەیاندن به هاووڵاتییانی مەدەنی به وریاییه‌وه مامه‌ڵه كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر بۆ سه‌ر خۆی نه‌هێشتووه و تیرۆریستانی له‌نێو بردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش کە باس له تاڵانكاری ده‌كه‌ن له عه‌فرین، مەولوود چاوش ئۆغڵو گوتی: هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه هێزه ئه‌منییه‌كانمان كاری له‌وجۆره‌یان نه‌كردووه و ناشی كه‌ن. په‌نابردنی سوپای سووریای ئازادیش بۆ ئه‌م كاره شتێكی چاوه‌ڕوانكراو نییه چوونكه ئه‌وان ده‌ناسین. هه‌روه‌ها رێگه به كه‌سیش ناده‌ین كاری له‌مجۆره بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سكاڵایێک یان داواكارییێک هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه به وردی به‌دوای داچین و لێی ده‌كۆڵینه‌وه".
سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment