ڕۆحانی فەرمانی چارەسەر کردنی کێشەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشانی دەرکرد

بەشی کرماشان- سەرۆک کۆمار لە سەردانی گوندی بوومەلەرزە لێدراوی "میرمیرۆ" و "فەتاح بەگ" لە پارێزگای کرماشان، فەرمانی چارەسەر کردنی کێشەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشانی دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە هاوڕێی شاندێک لە وەزیران و بەرپرسانی دەوڵەتی و بۆ سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و کردنەوەی رێگەی ئاسنی رۆژئاوای وڵات گەیشتە کرماشان و لە یەکەم دیداری لە گەڵ هەواڵنێران لە فرۆکەخانەی ئەو شارە ڕایگەیاند: ئەوە دووهەمین سەفەرم پاش بوومەلەرزەکەی کرماشان بەم پارێزگایە کە بڕیارە لە کاتی مانەوەمدا خزمەتکارییەکان و هەوڵە ئەنجام دراوەکان تاوتوێ بکرێن و گوێبیستی کێشەکانی خەڵکی بین.

دوکتۆر ڕۆحانی وتیشی: کردنەوەی رێگەی ئاسنی کرماشان وەک ئاواتی لە مێژینەی خەڵکی ئەم پارێزگایە و بەشداری لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداری بۆ لێکدانەوە و تاوتوێ کردنی دۆخی پارێزگا و هەڵسەنگاندنی کێشەکانی کرماشان بەشێکن لە پلانەکانی ئەم سەفەرە.

ناوبراو جەختیشی کرد: بە تەواو تواناوە تا کاتی بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی ماڵ و خانووی لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە پەنایان دەبین.

سەرۆک کۆمار لە یەکەم دیداریدا بۆ بینینی دۆخی بوومەلەرزە لێدراوانی، گوندی فەتاح بەگی سەر بە قەسری شیرین لە نزیکەوە شایەدی هەوڵەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەو گوندە بوو و پاش بیستنی داواکارییەکان، بەرەو گوندی میر میرۆ وەڕێ بەڕێکەوت. لە وتەکانیدا فەرمانی چارەسەر کردنی کێشەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشانی دەرکرد.

حەسەن ڕۆحانی پاش سەردانەکانی دەگەڕێتەوە بۆ شاری کرماشان و کاتژمێرێک بەر لە ڕاگەیاندنی ساڵی نوێ بە ئامادەبوونی خەڵکی پارێزگا، بەشداری پرۆگرامێکی تایبەتی دەبێت و بڕیارە سەرۆک کۆمار لەو ڕێوڕەسمەدا یارمەتیی ٥ ملیۆن تمەنی جەماوەری مانگی سوور ئاراستەی ٥ کەس لە خەڵکی دەست کورت و لێقەوماو بکات. ئەو یارمەتیانە ئاراستەی کەسانێک دەکرێت کە لە بوومەلەرزەکەی کرماشان و لە ماوەیێکی تایبەتدا کەسێکیان لە دەست داوە یان بوونەتە خاوەن منداڵێک.

وەزیری نەوت، وەزیری وەرزش و گەنجان، وەزیری هەرەوەزی، کار، وەزیری رێگە و شارسازی، وەزیری ڕاگەیاندن، وەزیری ناوخۆ، سەرۆکی بنیادی شەهید و کاروباری ئیسارگەران، سەرۆکی بەڕێوەبەری و پلان داڕێزی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیداری و دامەزران و سەرۆکی بنیادی مەسکەن لەو سەفەرەدا هاوڕیی سەرۆک کۆمارن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12738

Your Comment

You are replying to: .
captcha