به‌ کۆکتل مۆڵۆتۆڤ هێرش کرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ دانمارک

به‌شی تورکیا- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوار که‌سی نه‌ناسراو به‌ کۆکتل مۆلۆتۆڤ په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ شاری كۆپنهاگن پایته‌ختی دانمارکیان دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌کانی پۆلیسی دانمارک، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی مارچ به 4‌ کۆکتل مۆڵۆتۆڤ په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ شاری كۆپنهاگن پایته‌ختی دانمارک درا كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌.

تۆربێن مادسن فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی دانمارک له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا ڕای‌گه‌یاند: په‌لاماردانه‌که‌ له‌ كاتژمێر 02:55ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕووی داوه‌.

ناوبراو وتیشی: هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ کران و هێزه‌كانی پۆلیس كه‌ له‌ نزیک باڵیۆزخانه‌كه‌ بوون وایان به‌ باش زانیوه‌ له‌ بری ڕاوه‌دوونانی په‌لامارده‌ران ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌.

جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ هێرشه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نكه‌وتوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12715

Your Comment

You are replying to: .
captcha