به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسین عه‌له‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی پارێزگای سنه له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی وت: خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان به نه‌ریت و مۆسیقای کوردی پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌که‌ن و هونه‌رمه‌ندانی شاری سنه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 27ی ڕه‌شه‌مه له بینا مێژوویی و که‌لتوورییه‌کانی ئه‌و شاره وه‌کوو یانه‌ی کورد و عه‌ماره‌تی خه‌سراوا به زڕنا و دهۆڵ و فێستیڤاڵی هه‌ڵپه‌ڕکێ پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌که‌ن.
ناوبراو وتیشی: له ئاهه‌نگی نه‌رۆزی ئه‌مساڵ چوار ده‌سته‌ی هونه‌ریی ژیوار، کوردوان، باربود و لاستۆک هه‌موو ڕۆژێک له 27ی ڕه‌شه‌مه‌وه تا ڕۆژی 13 بده‌ر له 5 فه‌تره‌ی زه‌مه‌نیدا له بینا مێژوویییه‌کان مۆسیقا پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری میراتی فه‌رهه‌نگی ئاشکراشی کرد: له به‌شی سه‌رله‌به‌یانی و پاش نیوه‌ڕۆدا به‌رنامه‌کان له یانه‌ی کورد و عه‌ماره‌تی خه‌سراوا پێشکه‌ش ده‌کرێن و ئامانجی ئه‌و به‌رنامه فهرههنگییانهش ئه‌وه‌یه نه‌ریتی کۆن و ڕه‌سه‌نی کورده‌واری و ئێرانی به‌رز ڕابگیرێت و جه‌ماوه‌ری پارێزگای کوردستانیش زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رهه‌نگه ڕه‌سه‌نانه ئاشنا بکرێن.
عه‌له‌وی گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌رنامانه‌ی شاری سنه له شاری بانه‌ش فێستیڤاڵی هه‌ڵپه‌ڕکێ له 1 تا 5ی خاکه‌لێوه و له شاری سه‌قزیش له 2 تا 10ی خاکه‌لێوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شیاوی ئاماژه‌یه، زۆرینه‌ی شوێنه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کوردستان له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا ئاماده‌ی پێشوازی کردن له میوانانی پشووکانی نه‌ورۆزن و هه‌ندێک له گرینگ‌ترین شوێنه‌واره نه‌ریتی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان بریتین له؛ یانه‌ی کورد له سنه، عه‌ماره‌تی خه‌سراوا و عه‌ماره‌تی موشیردیوان و مۆزه‌خانه‌ی سنه، ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان، ئه‌شکه‌وتی مێژووییی که‌ره‌فتوو و ته‌پۆڵکه‌ی زیویه له سه‌قز، سه‌رجه‌م گونده گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کوردستان، تاریکهبازاڕی شاری سنه، کانیی ئاوی گه‌رمی باوهگۆڕگۆڕ له قوروه و ناوچه‌ی گه‌شتیاریی ئاویه‌ری شاری سنه و...
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment