به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه: هه‌ڵه‌یێکی کورده‌کان ئه‌وه‌یه که که‌ڵک له ئه‌زموونی ڕابردووی خۆیان وه‌رناگرن و به باشی مێژوو ناخوێننه‌وه.
ناوبراو وتیشی: هه‌ڵوێستی ئه‌مریکییه‌کان دووڕوویییانهیه و ته‌نیا گرینگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌ده‌ن و ئێمه چه‌ندین جار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان له‌باره‌ی پرسی گشتپرسی و پشت کردنی ئه‌وان له کورده‌کان بینیوه.
عوسمان جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا له خه‌ڵک بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و دواتر ئه‌و خه‌ڵکه وه‌کوو خه‌ڵکی شاری عه‌فرینی سووریا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ مه‌رگ به ته‌نها ده‌هێڵێته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: من ئامۆژگاریی ڕێبه‌رانی کورد له عه‌فرینم کردبوو که متمانه به ئه‌مریکا نه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و ئامۆژگارییه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گرت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment