ئه‌مریکا پشتی له‌ کورده‌کانی عێراق و سووریا کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کورد ئه‌مریکا به‌ پشت کردن له‌ کورده‌کانی عێراق و سووریا تۆمه‌تبار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: هه‌ڵه‌یێکی کورده‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌ڵک له‌ ئه‌زموونی ڕابردووی خۆیان وه‌رناگرن و به‌ باشی مێژوو ناخوێننه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: هه‌ڵوێستی ئه‌مریکییه‌کان دووڕوویییانه‌یه‌ و ته‌نیا گرینگی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌ده‌ن و ئێمه‌ چه‌ندین جار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان له‌باره‌ی پرسی گشتپرسی و پشت کردنی ئه‌وان له‌ کورده‌کان بینیوه‌.

عوسمان جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌مریکا له‌ خه‌ڵک بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و دواتر ئه‌و خه‌ڵکه‌ وه‌کوو خه‌ڵکی شاری عه‌فرینی سووریا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ مه‌رگ به‌ ته‌نها ده‌هێڵێته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: من ئامۆژگاریی ڕێبه‌رانی کورد له‌ عه‌فرینم کردبوو که‌ متمانه‌ به‌ ئه‌مریکا نه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و ئامۆژگارییه‌یان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12706

Your Comment

You are replying to: .
captcha