به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر کاردانه‌وه‌ی به شکاندنی په‌یکه‌ری کاوه‌ی ئاسنگه‌ر پیشان دا و نووسیی: "ئه‌و که‌سانه‌ی که بیر ده‌که‌نه‌وه کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ته‌نها په‌یکه‌رێکه ده‌بێ بزانن ئه‌و ئاگره‌ی نه‌ورۆز که کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ههڵگیرساندوووه سه‌دان ساڵه که له چوار په‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌گیرسێت. ئه‌و ئاگره خه‌باتی کورده‌کان بۆ ئازادی و یه‌کسانی بڵێسه‌دارتر ده‌کات."
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا به پشتیوانی و یارمه‌تیی تورکیاوه چوونه ناو شاری عه‌فرین و ته‌قه‌یان له په‌یکه‌ری کاوه‌ی ئاسنگه‌ر کرد و دواتر ئه‌و په‌یکه‌ره‌یان شکاند.
شایانی باسه؛ کاوه‌ی ئاسنگه‌ر له ئۆستوورهناسیی کورددا پێگه‌یێکی زۆر گرینگی هه‌یه و له تێکڕای ناوچه کوردنشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا سیمبۆلی به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر چه‌وساوه‌یی و چه‌وسێنه‌ردا دێته ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسهل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment