به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تێکڕای ڕێوڕه‌سمه‌کانی هاوپێوه‌ند به نه‌ورۆز له پارێزگای سلێمانی به بۆنه‌ی داگیر کردنی عه‌فرین له لایه‌ن تورکیاوه هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یێندرا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی مارچ ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌شێکی زۆر له عه‌فرین له لایه‌ن سوپای تورکیا و کاره‌ساته‌کانی ئه‌و شاره له ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ڕه‌شه‌مه سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یێنین.
هه‌ر له‌و باره‌وه سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ڕوونكردنهوهیێكدا ده‌ڵێت: له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى گشتی ڕابگه‌یێنێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
شایانی باسه؛ پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى بارودۆخى عه‌فرینه‌وه سێ ڕۆژی وه‌ک ماته‌مینى سه‌رتاسه‌رى ڕاگه‌یاند.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment