هەرێمی کوردستان پێویستی بە سەرۆک نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان پێویستی بە سەرۆک نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الاتجاە پرس»دا وتی: پارتە کوردستانییەکان تاکوو ئێستا هیچ بەربژێرێکیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم دیاری نەکردووە و زیادی کرد هەرێمی کوردستان پێویستی بە سەرۆک نییە.

ڕێزان شێخ دلێر ڕاشیگەیاند: دابەش کردنی پۆستەکان لە هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەت و پەرلەمانەوە ئەنجام دەدرێت بۆیە ڕادەست کردنی دەسەڵات بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت بەگوێرەی دەستوور یێت کە هەرێمی کوردستان دەستوورێکی تایبەت بە خۆی نییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12691

Your Comment

You are replying to: .
captcha