ئه‌ردۆغان دیکتاتۆرێکی زالێتیخوازه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ دیکتاتۆرێکی زالێتیخواز وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق یان ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ ناو خاکی ئه‌م وڵاته‌ قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو وتیشی: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دیکتاتۆرێکی زالێتیخوازه‌ و نوێنه‌ری خه‌ڵکی تورکیا نییه‌ به‌ڵکوو حیزبی توندڕه‌وی خۆی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات و خۆی به‌ خه‌لیفه‌ی موسڵمانانی تورکیا ده‌زانێت.

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ هه‌ر جۆره‌ مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کێشمه‌کێشمێکی نوێ له‌ ناوچه‌که‌ دروست ده‌کات و گوتیشی: هه‌ر که‌س بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌کان هۆکاری هاوبه‌شی نێوان عێراق و تورکیایه‌ هه‌ڵه‌ ده‌کات.

ناوبراو داوا له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناو خاکی عێراق ڕابگه‌یێنێت و ئیزن نه‌دات هێزه‌کانی تورکیا له‌و وڵاته‌ بمێننه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12686

Your Comment

You are replying to: .
captcha