میدیای تورکیا: هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا چوونەتە نێو عەفرین

بەشی سووریا- ئەمشەو سەنتەری شاری عەفرین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا، میدیاکانی تورکیاش رایانگەیاند هێزێکی تایبەتی وڵاتەکەیان دەربازی نێو عەفرین بووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەواڵەکە لەلایەن میدیای یەپەگە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

کوردپرێس- هەواڵنێرێکی هەواڵدەریی دۆغان هەندێک وێنە و ڤیدیۆی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا ئیدعای کردووە هێزی سوپای ئازادی سووریا کاتژمێر 6ی دەمەوبەیان چوونەتە نێو سەنتەری شاری عەفرین.

جگە لە پێشهاتەکانی ئەمشەو، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا گەڕەکی ئەشرەفییەی لە نێوەندی عەفرین بۆمباران کرد. بەپێی میدیاکانی نزیک یەپەگە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک گەڕەکی ئەشرەفییەیان بۆمباران کردووە، بۆمبارانەکەش خانووی هاونیشتمانییانی کردووەتە ئامانج.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی شەممە 17-3-2018 لە گوتارێکدا کە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان پێشکەشی کرد، باسی شەڕی عەفرینی کرد و گوتی شەڕەکە بەرەو کۆتایی دەچێت.

هەر پەیوەست بە شەڕەکە هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا لە هەموو بەرەکان شەڕ بەردەوامە، لە لای رۆژئاواشەوە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتوونەتە دەروازەی عەفرین".

News Code 12667

Your Comment

You are replying to: .
captcha