به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم ڕێبه‌ری پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) که له دوایین ڕۆژانی مانگی فێبریوێریدا له‌سه‌ر داوای پۆلیسی تورکیا له وڵاتی چێک ده‌ستگیر کرابوو پاش دوو ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر کردن ئازاد کرا.
لاپه‌ڕه‌ی توویته‌ری کۆماری چێک له هه‌واڵێکدا باسی له کۆتایی هێنان به دۆسیه‌ی ساڵح موسلیم له دادگه‌ی پراگ کردوووه.
به‌پێی حوکمی دادگه‌ی پراگ ئه‌ستۆپاکیی ساڵح موسلیم سه‌لمێندراوه له‌و تۆمه‌تانه‌ی که خراوه‌ته پاڵی و داوای تورکیا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوبراو ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و دادگه کۆتایی به دۆسیه‌که هێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment