بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرۆکی زانکۆی ئیلام لەو باریەوە وتی ئەو کۆڕبەندە بە هاوکاریی ئیدارەی ژینگەپارێزی و بە بەشداریی خاوەن بیران و پسپۆڕانی واڵاتانی دراوسێ بەڕێوە دەچێت.
عەلی ئەکبەری وتیشی ڕێکەوتی کۆڕبەندەکە لە 5 بۆ 7ی مانگی گوڵان بەڕێوە دەچێت و ئامادەکاریی پێویست بۆ بەڕێوە چوونی کراوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد پێشتر یەکەم کۆڕبەندی گەردیلەکان لە زانکۆی شەهید چەمران لە ئەهواز بەڕێوە چووبوو و ئێستاش بۆ دووهەم خولی کۆڕبەندەکە زانکۆی ئیلام هەڵبژێردراوە و کۆڕبەندەکە بە سێ زمانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی بەڕێوە ئەچێت.
Your Comment