بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتی لە ماردین باسی لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون کرد و وتی: ئێمە چاومنا لە خاکی سووریا نەبڕیوە. کۆریدۆری تیرۆر هەمیشە لەوێوە هێرش دەکاتە سەر وڵاتی ئێمە و چیدی ماندوو بووینە. زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیمان بە هۆی هێرشەکانی باکووری سووریاوە کوژراون. کاری عەفرین تەواوە و لە سەروبەندی ئەوەداین بڕۆینە ناو ناوەندی عەفرین.
پاشان دەریبڕی: بۆ ئەوەی ئاکپارتی ببێتە یەکەم پارتی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ لاوان و ژنان ئەرکێکی قورسیان لە ئەستۆیە. دەمانهەوێت لە ماردیندا برایەتی جێگای تیرۆر بگرێتەوە. یەکێتی و یەکسانی جێگای تەنگژە و پێکدادان بگرێتەوە. لە جوودی، تەندرووک و قەندیل تیرۆریستەکانمان کردوونەتە ئامانج و بەردەوامیش دەبین. هەوڵیان داوە گەل دابەش بکەن. لە ڕێگای FETO و PKKوە هەوڵیان دەدا ئەو کارە بکەن. بەڵام ئەوڕۆکە کورد، تورک، عەرەب، سریانی و چرکس هەموو پشتیوانی وڵاتی خۆیانن. ئێرە کۆماری تورکیایە و شوێنی دەسەڵاتداریی پەکەکە نییە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment