هاوکارییه‌کانی 4 وڵاتی ئێران، تورکیا، ئازه‌ربایجان و جۆرجیا یارمه‌تی به‌ ئاشته‌واییی ناوچه‌که‌ ده‌دات

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 4 وڵاتی ئێران، تورکیا، ئازه‌ربایجان و جۆرجیا هاوکاریی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ئاشته‌واییی ناوچه‌که‌ به‌ گونجاو وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌م جاره‌ توركیا، ئازه‌ربایجان، جۆرجیا و ئێران كۆبوونه‌وه‌ی چوار قۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی وابه‌سته‌ییی مێژوویی و فه‌رهه‌نگیی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتره‌ و له‌ نێوان گه‌لانی ئه‌م چوار وڵاته‌دا دیالۆگێکی دۆستانه‌ هه‌یه‌ و تورکیا بۆ هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته‌ نه‌خشه‌ڕێگایێکی زۆر گرینگی هه‌یه‌.

ناوبراو گوتیشی: "نه‌خشه‌ڕێگاكه‌مان پڕۆژه‌كانی ژێرخان، هاتوچۆ، وزه‌، ئابووری، بازرگانی و گومرک و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا هه‌ر چوار وڵات له‌وباره‌وه‌ هه‌نگاوی هاوبه‌ش ده‌نێین."

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ گوتیشی: دۆستایه‌تیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئازه‌ربایجان، جۆرجیا و ئێران ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه‌. من دڵنیام که‌ هاوکاریی چوار لایه‌نه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ ڕۆڵێکی زۆر گرینگی له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ ده‌بێت. پێویسته‌ ڕێز له‌ یه‌کتر بگرین و تورکیا ڕێز بۆ یه‌کپارچه‌ییی تێکڕای وڵاتان داده‌نێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12651

Your Comment

You are replying to: .
captcha