به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێک له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "القدس العربی"دا وێڕای ڕه‌ت کردنی ڕێککه‌وتنی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له سه‌ر هاتنی هێزه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌و شاره، وتی که دوو لایه‌ن له سه‌ر دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵی هاوبه‌ش له ده‌ڤه‌ری مه‌نبه‌ج گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن و ئه‌مریکاش به‌ڵێنی داوه ئه‌ندامانی کوردی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک (HSD) له‌و شاره بباته ده‌ره‌وه و جارێکی دیکه ئه‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جێگیر بکات له حاڵێکدا که ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی ژێر فه‌رمانده‌ییی ئه‌نجومه‌نه ئاماژه‌پێکراوه‌که له شاره‌که‌دا ده‌مێننه‌وه.
پرسێکی دیکه که واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن پێکهێنانی ئیداره‌یێکی ناوچه‌یی له خه‌ڵکی مه‌نبه‌ج به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تییه عه‌شیرییه‌کانه و به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به به‌شداریی که‌سایه‌تییه‌کانی نزیک له خۆی له‌و ئیداره‌یه‌دا، له سه‌ریاندا زاڵ بێت.
هاوکات پرسی گرتنه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵی ئه‌مریکایی له هێزه کوردییه‌کان جارێکی دیکه و به فرمووڵێکی نوێیه‌وه خراوه‌ته ڕوو که به وته‌ی سه‌رچاوه‌کان، ئه‌مریکییه‌کان سه‌باره‌ت به گرتنه‌وه‌ی چه‌کی قورس له هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له نزیکی مه‌نبه‌ج دواون به‌وه‌شه‌وه کورده‌کان له نزیکه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ دژی داعش به‌رده‌وام ئه‌و چه‌کانه به‌کار ده‌هێنن و ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ڕه‌نگه زۆربه‌ی چه‌که قورسه‌کان به بیانۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش له ده‌ستی کورده‌کان و له پارێزگاکانی ڕه‌قه، ده‌یرلزوور و حه‌سه‌که ده‌مێنێته‌وه.
دوایین پرس له باره‌ی پاڵپشتیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له هه‌ر جۆره چالاکیی سه‌ربازییه که ئه‌گه‌ر هه‌یه پێویستیی ئه‌منیی تورکیا جێبه‌جێ بوونی له درێژاییی سنوور له‌گه‌ڵ سووریا پێویست بکات؛ 21ی مارچیش کاتی ده‌ست‌پێکردنی کارامه‌یی و جێبه‌جێ بوونی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یه.
له حاڵێکدا که هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی کوردی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه خۆجێیه‌کان ئاوه‌ها ڕێککه‌وتنێکیان ڕه‌ت کردۆته‌وه و وادیاره ئه‌و پرسانه نزیک له بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا بێت که له 8ی مارچ له شاری واشنتۆن به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها وادیاره ئه‌و بابه‌تانه ڕێک وه‌کوو ئه‌و شته‌یه که ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکا له هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ باشترکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا و کۆتایی هێنان به ململانێی نێوان دوو لایه‌ن له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی باشووری سووریا له ڕێگای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له مه‌نبه‌ج و جێگیرکردنه‌وه‌ی دووباره‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاوی کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment