کاردانه‌وه‌ی عێراقچی به‌رانبه‌ر گه‌مارۆ نوێکانی ئه‌ورووپا دژ به‌ ئێران

به‌شی ئێران- سه‌یدعه‌باس عێراقچی به‌رانبه‌ر به‌ گه‌مارۆ نوێکانی ئه‌ورووپا دژ به‌ ئێران کاردانه‌وه‌ی پیشان داوه‌ و وتوویه‌تی: ئه‌ورووپییه‌کان حه‌ز به‌ هێشتنه‌وه‌ی به‌رجام و نه‌مانی گه‌مارۆکان ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عێراقچی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپا به‌ جیدی پێداگرن له‌ سه‌ری ئه‌وه‌یه‌ داوای پاراستنی به‌رجام و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی به‌رجام ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ هه‌ڵوێسته‌ فه‌رمییه‌کانی له‌ دیداره‌ دوو لایه‌نه‌کاندا به‌ ئاشکرا جه‌ختی له‌ سه‌ر کراوه‌ته‌وه‌.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: له‌ به‌یاننامه‌که‌ی خاتوون شمید نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نه‌ک هه‌ر پێداگری له‌ سه‌ر به‌رجام کراوه‌ به‌ڵکوو جه‌ختیش کراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان به‌ گوێره‌ی ده‌قی به‌رجام.

عێراقچی ئاشکراشی کرد: دیاره‌ هه‌ر گه‌مارۆێکی نوێ ئه‌گه‌ر گه‌مارۆ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ هاوته‌ریبی ئه‌و سیاسه‌ته‌ نابێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ژماره‌یێک له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا له‌ به‌ر دڵخۆش کرانی ئه‌مریکا گه‌مارۆی نائه‌تومی بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران. ئه‌وه‌ش بێ گومان هه‌ڵه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ و له‌ سه‌ر به‌رجامیش کاریگه‌ریی ده‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: باشتر وایه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا وه‌کوو پێشوو نیازپاک بن و ئه‌مریکاش به‌ره‌و که‌شێکی سازنده‌ هان بده‌ن.

پێشتر ڕۆیته‌رز له‌ ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کردبوو به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گه‌مارۆی نوێیان له‌ سه‌ر ئێران پێشنیار کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕازی بکه‌ن به‌رجام بمێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12633

Your Comment

You are replying to: .
captcha