له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ر چه‌شنه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ خاکی عێراق هۆشدار ده‌درێته‌ ئه‌ردۆغان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی هاوپه‌یمانیی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو چه‌شنه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ نێو خاکی عێراق هۆشداری به‌ ئه‌ردۆغان داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نسوور به‌عیجی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا هۆشداری به‌ ئه‌ردۆغان داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو چه‌شنه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌ باکووری عێراق به‌ پاساوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK).

ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کردوووه‌ ده‌ستبه‌جێ به‌رانبه‌ر به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی تورکیا که‌ هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی عه‌فرین له‌ هه‌رێمی کوردستانیش ده‌یکات هه‌ڵوێست بنوێنێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ بێده‌نگ بوونی به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی عێراق وای کردوووه‌ تورکه‌کان به‌رده‌وام بن له‌ هێرشه‌کانیان له‌ نێو خاکی عێراق. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنی بیانیدا به‌رگری له‌ خاکی نیشتمان بکات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا وتووشیه‌تی: ده‌بێت ده‌وڵه‌تی تورکیا باش تێبگات عێراق وڵاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ و ده‌توانێت له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌رگری له‌ خۆی بکات چوونکه‌ مه‌ترسیی پێشێل کردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی عێراق له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ هیچی له‌ مه‌ترسیی داعش که‌متر نییه‌ و ده‌بێت ئه‌ردۆغان تێبگات ئاواته‌ عوسمانییه‌کانی له‌ نێو خاکی عێراق نایێته‌ دی.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12632

Your Comment

You are replying to: .
captcha