بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا مەعن سەعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دژە تیرۆر لە كەركووك، بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند: لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە، بنكەیێكی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چیای حەمرین كرایە ئامانج و لە ئەنجامیشدا، شەش تیرۆریست كوژران، كە یەكێك لە كوژراوەكان بەرپرسی ئەو گرووپە بووە لە قەزای دوبز، یەكێكی تریشیان بەرپرسی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل بووە.
ئەو فەرماندەیەی دژە تیرۆری عیراق ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنیی كەركووك جێگیرە و ئەو پلانە ئەمنییەش کە لە 12ی 3ەوە بۆ ڕۆژانی دوای نەورۆز دانراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment