بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەریاچەی زرێباردا داخی خۆی ڕاگەیاند بەرانبەر بە ئەو دۆخەی ئێستا دەریاچەی زرێباری تێدایە و وتی ئەو هەواڵانەی لەبارەی زرێبارەوە دەردەکرێت جێی نیگەرانییە.
ناوبراو زیادی کرد کێشەی زرێبار وەکوو کێشەی دەریاچەی ورمێ لە ئاستێکی باڵادا باس نەکرا هەر بۆیەش کارێکی گونجاوی بۆ نەکراوە.
مورادنیا وتیشی خوێندنەوە و توێژینەوەی ناوبەناو بۆ ئەو دەریاچەیە کراوە بەڵام تا ئێستا خوێندنەوەیێکی جیددی لەو بارەیەوە نەکراوە و هەر بەو بۆنەشەوە دەبێت لە بنەماوە خوێندنەوە بۆ ئەو قەیرانە بکرێت و هەر لەو بارەیەشەوە نامەیێک بۆ بریکاری سەرۆک کۆمار بنێردرێت.
Your Comment