به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر که‌نانی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"دا ڕای‌گه‌یاند: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له یاسا و ڕێساکان له‌وان یاسای بودجه له لایه‌ن فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق بۆ په‌رله‌مان، به‌شێک له ده‌ره‌تانه‌کانییه‌تی که به‌پێی ده‌ستووری عێراق پێی دراوه.
که‌نانی زیادیشی کرد: له یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراقدا کێشه‌ی یاسایی بوو، بۆیه سه‌رکۆماری عێراق ئه‌و یاسایه‌ی بۆ لێکدانه‌وه و پێداچوونه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه په‌رله‌مان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment