بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیم تونجعەلی وتەبێژی پارتی کوردیی «داهاتووی چەپ و سەوزەکان»ی تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی KRT TV ئاماژەی دا بە پێکهێنانی ئیئتیلاف لە نێوان ئاکپارتی و پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا و وتی: ئەو ئیئتیلافە بنەماکەی دوژمنی کردن لەگەڵ کوردە.
ناوبراو لە وتەکانیدا وتیشی کوردەکانی تورکیا متمانە بەو ئیئتیلافە ناکەن و دەنگی پێ نادەن.
عەلیم تونجعەلی لە درێژە وتەکانیدا زیادی کرد ئیئتیلافی نێوان مەهەپە و ئاکپارتی لە ڕووی سیاسەتێکەوە بونیات نراوە کە خەڵکی تورکیا لە یەکتر دوور دەخاتەوە و بۆ دوژمنی کردن لەگەڵ کوردە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment